وەزارەتی خوێندنی باڵا: وەرگرتنی قستى پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران دوا دەخرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیاری دا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە قوتابییانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمەکە کردووە.
لە گشتاندنەکە هاتووە؛ بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتیی و دۆخی دارایی قوتابییان، بڕیار درا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە قوتابییانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا لە زانکۆ و دامودەزگەکانی سەر بە وەزارەت.
بە پێی بریارەکەی وەزارەت، پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتووی ساڵی ئاییندە، بەپێی خشتەیەکی ڕێکخراو کە ڕەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.