ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور: سوپا بەم زووانە دەست بەسەر وڵات‌دا دەگرێت
پارتی ئۆپۆزسیۆنی كۆریای باشوور ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌م زووانه تانك و زرێپۆش و سه‌ربازان ده‌ست به‌سه‌ر وڵات‌دا ده‌گرن؛ هاوكات سه‌رۆكی پارته‌كه ده‌ڵێت، ڕاگه‌یاندنی باری له ناكاوی سه‌ربازی له وڵات، ناده‌ستوورییه.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی كۆریای باشوور له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، به‌م زووانه تانك و زرێپۆش و سه‌ربازان به چه‌ك و شمێر ده‌ست به‌سه‌ر وڵات‌دا ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ، یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور له میانی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نگاوێكی جیددییه بۆ پارستنی وڵاته‌كه‌یان له هێزه كۆمۆنیسته‌كان و نه‌یاره ناوخۆییه‌كان.
پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن دوای ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، په‌رله‌مانتاره‌كانی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێك ده‌هێنن، ڕاسپارد بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵات ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و په‌سندی نه‌كه‌ن.
له لای خۆیه‌وه، لی جێی میونگ، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاندووه، ڕاگه‌یاندنی باری له ناكاوی سه‌ربازیی ته‌واو ناده‌ستوورییه و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی، به هه‌نگاوێكی پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌لی كۆریای باشوور له قه‌ڵه‌م دا و پێی وایه هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌م بڕیاره نییه.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یۆن سۆن یۆل له گوتاره‌كه‌یدا ورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به ڕێكار و ڕێوشوێنه‌كانی باری له ناكاو ئاشكرا نه‌كرد. هاوكات ئاماژەی بە پێشنیازێکی "پارتی دیموکراتی" ئۆپۆزسیۆن کرد کە زۆرینەی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنێت، بۆ دوورخستنەوەی گه‌وره داواکارانی گشتی و ڕەتکردنەوەی پێشنیازی بودجەی حکوومەت.
یۆن لە گوتارەکەیدا باسی له‌وه كرد، بۆ پاراستنی کۆریای باشووری لیبراڵ لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکان لە کۆریای باکوور و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره ناوخۆییه‌كانی وڵات، باری نائاسایی یاسای سەربازی ڕادەگەیەنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی هه‌واڵێكی "ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور "یۆنهاپ"، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، کیم یۆنگ هیون، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور دوای گوتاره‌كه‌ی یۆن، فه‌رمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی فەرماندە باڵاکانی وڵاته‌كه‌ی كرد و به پێویستی زانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی وریاتر و چاوكراوه‌تر بن.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسییه‌كانی له كۆریای باشوور قه‌ده‌غه كران و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش داخرا و سوپا چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه‌ی.