ڤیان دەخیل: بەڕێوەبەر و چەند فەرمانبەرێکی سەر بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بەتاوانی دزیی لە ئاوارەکان دەستگیر کران

ڤیان دەخیل
ڤیان دەخیل

ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بەڕێوەبەر و چەند فەرمانبەرێکی نووسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە خانەقین، بەهۆی دزیی کردنیان لە سەبەتی خۆراکی تایبەت بە ئاوارەکان و فرۆشتنیان لە بازاڕەکان، دەستگیر کران.

سێشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەڕێوەبەر و چەند فەرمانبەرێکی نووسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە خانەقین، بەهۆی دزیی کردنیان لە سەبەتی خۆراکی تایبەت بە ئاوارەکان و فرۆشتنیان لە بازاڕەکان، دەستگیر کران، دەشڵێت: پرسیاری سەرەکی و گرنگ لە دزینی سەبەتەی خۆراک لەلایەن چەند فەرمانبەرێکی بچووک دروست دەبێت کە ئەو وەزارەتە چی لە هەزاران سەبەتەی خۆراکی ئاوارە ڕاستەقینەکان دەکات کە چەند مانگێکە دابەش نەکراوە.

ڤیان دەخیل دەڵێت: ئەو ڕووداوەی خانەقین، زۆر شتمان بۆ ئاشکرا دەکات.