هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: لەسەر سووریا  وڵاتان بەپەلە بانگهێشتی عێراق دەکەین

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت
کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەڵێت: دەستپێشخەرییەکی عێراقی ڕادەگەیەنین بۆ بانگهێشتکردنی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە پەیوەندیدارەکان بە ئالەنگارییەکانی سووریا، بۆ ئەوەی بەپەلە لە عێراق کۆ ببنەوە.

سێشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی پەرلەمان مەحموود مەشهەدانی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا دەستپێشخەرییەکی عێراقی ڕادەگەیاند بۆ بانگهێشتکردنی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە پەیوەندیدارەکان بە ئالەنگارییەکانی سووریا، بۆ ئەوەی بەپەلە لە عێراق کۆ ببنەوە.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانی خۆی بۆ هەر هەوڵێکی حکوومی  دیپلۆماسی و ئاسایشی دووپات کردەوە کە لەسەرەتای ئالەنگارییەکانی سووریاوە دەستی پێکردووە، داواشی کرد بەغدا ببێتە بارەگای گفتوگۆ و دیالۆگی بەردەوام.

لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیایی دایە عێراقییەکان لەوەی هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ڕێگریی کردن لە هەموو مەترسییەک کە ڕووبەڕووی عێراق ببێتەوە.

دواتر  دەستپێشخەرییەکی عێراقی ڕاگەیاند بۆ بانگهێشتکردنی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە پەیوەندیدارەکان بە ئالەنگارییەکانی سووریا، بۆ ئەوەی بەپەلە لە عێراق کۆ ببنەوە.