نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستدرێژی سێکسی لە شەڕدا زیادی کردووە
باربارا ودوارد، نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تەنها لە مساڵدا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ڕێژەی دەستدرێژی سێکسی لە شەڕدا لە سەدا 50 زیادیکردووە، ئەم ئامارەش ترسناکە و پێویستی بە هەوڵی پێکەوەیی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی.
دەشڵێت: پێویستە ئێمە هەنگاوی بەپەلە بگرینەبەر، سەبارەت بە زیادبوونی ئەو دەستدرێژیانەی بەهۆی شەڕەوە ڕوودەدەن. کۆتا ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ڕێژەی زیادبوونی دەستدرێژی سێکسی بەهۆی شەڕەوە تەنها لە مساڵدا سەدا 50یە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆر نیگەرانکەرە.
هەروەها ئەم جۆرە ڕەفتار و هەڵسوکەوتە دۆخێکی نامرۆڤانەی دروستکردووە. پێویستی بەکاری هەمەلایەن هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی.