کتێبی "مسعود بارزاني – قصة جبل أَشَم"، لە چالاکییەکی ڕۆشنبیریدا ناسێنرا
كتێبێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی له چالاكییه‌كی تایبه‌تی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر ناسێنرا؛ هاوكات، نووسه‌ری كتێبه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كتێبه‌كه گوزارشت له ژیانی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ناكات، به‌ڵكوو وێستگه مێژووییه‌كانی له خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕیدا ده‌خاته ڕوو.
چوارشه‌ممه، 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كتێبی "مسعود بارزاني – قصة جبل أشَم"، "مه‌سعود بارزانی – چیرۆكی چیایه‌كی سه‌ركه‌ش"، كه نوێترین به‌رهه‌می دكتۆر "ئه‌یوب سابیر گه‌ڵاڵی"ـیه و به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه و له لایه‌ن "ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان"، چاپ كراوه، له چالاكییه‌كی تایبه‌تی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر، ناسێنرا.
له‌م باره‌وه، ئه‌یوب سابیر گه‌ڵاڵی، نووسه‌ری كتێبه‌كه به كوردستان24ـی گوت: "نووسینی ئه‌م كتێبه ماوه‌ی دوو ساڵی خایاندووه و گوزارشت له وێنا و مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات له‌و به‌خششانه‌ی له بزاڤی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ییدا پێشكه‌شی كردووه."
نووسه‌ری كتێبی "مسعود بارزاني – قصة جبل أشَم"، سه‌باره‌ت به نووسینی كتێبه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه كرد "هه‌ستیان به‌وه كردووه شه‌قام و كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی پێویستیان به زانیاریی زیاتر له باره‌ی مێژووی سیاسیی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، بۆیه بڕیاریان داوه كتێبه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی بنووسن.
"ئه‌یوب گه‌ڵاڵی، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سه‌رۆك بارزانی له هه‌موو ته‌مه‌نیدا چیای هه‌ڵبژاردووه و لێی دانه‌به‌زیوه، تا ئه‌و كاته‌ی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی به ده‌ستهێناوه و هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ به‌رگریی له خاكی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه، ته‌نانه‌ت له ساڵی 2014 به دواوه، توانی سه‌ركردایه‌تیی جه‌نگی دژ به تیرۆر بكات و له 2017ـدا تێكۆشانی خۆی به لووتكه گه‌یاند، كاتێك ڕابه‌رایه‌تی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد."
كتێبی "مسعود بارزاني – قصة جبل أشَم"، "مه‌سعود بارزانی – چیرۆكی چیایه‌كی سه‌ركه‌ش"، لە پێشەکییەک و پێنج بەش و پاشکۆ و ئەلبومی وێنەکان پێک هاتووە. بەشی یەکەمی تایبه‌ته به كورد، شاخ و نهێنی مانه‌وه، هه‌روه‌ها بەشی دووەمی باسی کورد و پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە - نوێ و پێکهاتە جیۆپۆلیتیکییەکانی کوردستان و گرنگییەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات.
نووسه‌ر له بەشی سێیەمی كتێبه‌كه‌یدا قسه له‌سه‌ر بیرۆکەی دەوڵەتی نەتەوەیی لە لای مەلا مستەفا بارزانی دەکات و بەشی چوارەمیش كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه، تایبه‌ته به سه‌رۆك مەسعود بارزانی و پەیوەندیکردنی بە ڕیزەکانی پێشمەرگە. بەشی پێنجەم و كۆتاییشی تایبه‌ت كردووه به باسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كه له 25ـی ئه‌یلوولی 2017، كرا و له لایه‌ن زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستانه‌وه به به‌ڵێ ده‌نگی پێ درا.
ئه‌م كتێبه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی بۆ زیاتر ئاشنابوون به كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، به شێوه‌یه‌ك نووسه‌ر له به‌شی پێنجه‌مدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه كه سه‌رۆك بارزانی له یه‌ك كاتدا خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ركرده‌ی كارێزما و سه‌ركرده‌ی گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان (Transformational leadership)ـه، واته له توانایدایه ڕه‌گه‌زه‌كانی هێز، دیدگه، ئه‌زموون، پێشه‌نگایه‌تی، سه‌ركردایه‌تی و مه‌رجه‌عیه‌تی ئه‌خلاقی له خۆیدا كۆ بكاته‌وه، هاوكات كۆمه‌ڵێك ڕووخساری دیكه له خۆیدا به دی بكات، له‌وانه‌ش؛ گوێگرتن، هاندانی هزری، پابه‌ندبوون، هاوسۆزی و هه‌ماهه‌نگی، متمانه، لێبوورده‌یی و ساده‌یی و چه‌ندانی دیكه.
نووسه‌ر هه‌ر له به‌شی پێنجه‌مدا گرنگی فه‌لسه‌فه‌ی (خاك)ـی له لای سه‌رۆك بارزانی خستووه‌ته ڕوو و دواتر له به‌شی شه‌شه‌مدا كه باس له ڕیفراندۆم ده‌كات، هه‌ر دوو بابه‌ته‌كه‌ی زیاتر ئاوێته‌ی یه‌كدی كردووه و پێی وایه سه‌رۆك بارزانی دیدگه‌ی بۆ خاك دیدگه‌یه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆحی دامه‌زراوه و گوزارشت له ویژدان و به‌های زیندووی مرۆڤ ده‌كات كه دواتر وێناكه فراوانتر ده‌بێت و بۆ هه‌ڵوێستی به‌رزی مرۆیی ده‌كشێت و تێیدا ڕێزی تاك به‌هێز ده‌كات و شكۆی پێ ده‌دات و هانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی نیشتمان و سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی ببێت و لێی جوودا نه‌بێته‌وه. نه‌خاسمه، ئه‌و پابه‌ندبوون و ئینتیمایه له بنه‌ڕه‌تدا وابه‌سته‌ی بوونی به‌ها و پابه‌ندییه ئه‌خلاقییه‌كانه.
پرۆژه‌ی "ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان" له پێناو ناساندن، كۆكردنه‌وه، به دیكۆمێنتكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مێژوویی كار و خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیازیی مه‌سرور بارزانی له ساڵی 2014 دامه‌زراوه.