سوودانی: مانگانە پێویستی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە زیاتر لە 950 ملیار دینارە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بەڵام ئەوەی بەردەستە بۆ ناردنی مووچە تەنیا 700 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گوتی: کێشەی داهاتی نانەوتی و خاڵە سنوورییەکان و گومرگ تا ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە و چارە نەکراون.

سوودانی، لەبارەی پێویستی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگانە ئاشکرای کرد، هەرێمەکە, مانگانە پێویستی بە 950 ملیار دینارە، بەڵام ئەوەی بەردەستە بۆ ناردنی مووچە تەنیا 763 ملیار دینارە.

گوتیشی: "مووچە بابەتێکی سیاسی نییە. هاوکات هیوادارە، هەمواری یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە بکات.