ئەڵمانیا: "نازی"ـیەکی تەمەن 100 ساڵە، ڕووبەڕووی دادگەیی دەکرێتەوە
![گریفۆر فۆرمانتیك](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1733328641_kurdistan24.jpg)
ده‌سه‌ڵاتداراتی ئه‌ڵمانیا فشار ده‌خه‌نه سه‌ر پاسه‌وانێكی پێشووتری كامپێكی نازییه‌كان كه دژه‌نازییه‌كانی لێ كۆ ده‌كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی دادگه‌ی بكه‌نه‌وه.
گریفۆر فۆرمانتیك، كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1943- 1945ـدا پاسه‌وانی كامپی ساكسنهاوزنی نازییه‌كان بووه له نزیك به‌رلین، كه تێیدا دژه‌نازییه‌كانی تێدا كۆ ده‌كرایه‌وه، له لایه‌ن دادگه‌ی باڵای هه‌رێمیی فرانكفۆرته‌وه بۆ دادگه‌ییكردن داوا كراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دادگه‌ی لۆكاڵی فرانكفۆرت پێش ماوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند، گریفۆر فۆرمانتیك بۆ دادگه‌ییكردن له بار نییه، به‌و پێیه‌ی ته‌مه‌نی 100 ساڵه، به‌ڵام دادگه‌ی باڵای هه‌رێمیی فرانكفۆرت ڕۆژی سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دادگه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ده‌ڵێت "هاوكار و هانده‌ری كوشتنی 33 هه‌زار و 22 کەس بووه له سه‌ربازگه‌ی ساكسنهاوزن."
سه‌ره‌تای شوباتی 2024، شاره‌زایه‌كی دادگه‌ی لۆكاڵی فرانكفۆرت گوتی: فۆرمانتیك له ڕووی جه‌سته‌یی و عه‌قڵییه‌وه بۆ دادگه‌یی گونجاو نییه و له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دادگه‌دا، تووشی فشاری چڕی ده‌روونی ده‌بێت.
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌وه‌ته‌ی ده‌رچوونی یاسایه‌كی تایبه‌ته‌وه له ساڵی 2011ـدا، هه‌وڵ ده‌دا "نازییه‌كان" كه له ماوه‌ی جه‌نگیی دووه‌می جیهانییدا ده‌ستیان له تاوان هه‌بووه، ڕووبه‌ڕووی دادگه بكاته‌وه.