چیرۆکی ڕاگەیاندنی "باری لە ناکاو"ـی سەربازی لە کۆریای باشوور لە سەرەتای ساڵانی هەشتای سەدەی پێشوودا
یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور، له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو و له میانی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نگاوێكی جیددییه بۆ پارستنی وڵاته‌كه‌یان له هێزه كۆمۆنیسته‌كان، به‌ڵام هه‌ر زوو، كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كه له لایه‌ن یۆنه‌وه به "لایه‌نگری كۆریای باكوور" تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه و ناچار به پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كرد و بڕیاره‌كه‌ی پێ كشانده‌وه، ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆن داوای له په‌رله‌مان كرد، متمانه‌ی لە یۆن وه‌ربگرێته‌وه چونکە پێشێلیی ده‌ستووری كردووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یۆن، ڕووداوه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی كۆریای باشوور وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه، كاتێك له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، دۆخێكی هاوشێوه دروست بوو.
تیرۆر و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1979
ڕێككه‌وتی 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 1979، پارك چۆنگ هی (Park Chung Hee)، سه‌رۆكی كۆریای باشوور، كاتێك له باره‌گای ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی كۆریا و له نزیك كۆشكی شین، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی نانی ئێواره‌یان ده‌خوارد، تیرۆر كرا و دواتر كیم جای گیۆ (Kim Jae-gyu)، سه‌رۆكی هه‌واڵگریی كۆریا و به‌رپرسی ئاسایشی ئه‌و وڵاته، به تیرۆركردنی پارك چۆنگ هی، تۆمه‌تبار كرا.
پاشان ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ شۆی كیو ها (Choi Kyu-hah)، كه پێشتر جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بوو، گواسترایه‌وه. وڵات له 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 1979، كه‌وته ناو دۆخێكی ناله‌بار و جه‌نه‌راڵ شۆن دۆ هوان (Chun Doo-hwan) له جیۆنگ سیۆنگ هوا (Jeong Seung-hwa)ـی هاوڕێی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، كاتێك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد و به به‌شداریی له تیرۆركردنی پارك چۆنگ هی، تۆمه‌تباری كرد.
كاتژمێره‌كانی دواتر، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی سوپای كۆریا كه لایه‌نگری شۆن دۆن هوان بوون، ڕژانه ناو شه‌قامه‌كانی سیۆل و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی ناڕازی ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه. ڕۆژی دواتر ئه‌و هێزانه ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری و باره‌گای فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازیی سوپادا گرت.
كووده‌تای 17ـی ئایار
جه‌نه‌راڵ شۆن دۆن هوان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ڕێككه‌وتی 17ـی ئایاری 1980، كوودەتایان كرد و له ئه‌نجامدا حكوومه‌ته‌کەی "شۆی كیو ها"ـیان ناچار كرد، باری له ناكاویی سه‌ربازیی لە هه‌موو وڵات ڕابگه‌یه‌نێت.
بڕیاره‌كه، بووه هۆی وه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن و داخستنی زانكۆكان و قه‌ده‌غه‌ی سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسییه‌كان. هاوكات، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووسان و مێدیاكاران له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد. هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی كۆریا هه‌ڵیان كوتایه كۆنفرانسێكی قوتابیانی 55 زانكۆ و زیاتر له 2700 قوتابی و چالاكوانی سیاسی‌یان ده‌ستگیر كرد.
ڕۆژی دواتر، لە 18ـی ئایاری 1980، له شاری گوانگجۆ (Gwangju)، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك له دژی كوودەتاکه ڕووی دا و له ئه‌نجامدا هاووڵاتییانی كۆریای باشوور چه‌كیان بۆ به‌رگریی له خۆیان هه‌ڵگرت. سوپا له به‌رانبه‌ردا به توندی دژی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و ژماره‌یه‌ك كه‌تیبه‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی گوانگجۆ كرد و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانێكی توند و خوێناویدا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌کەی سه‌ركوت كرد و كۆتایی پێ هێنا. به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و كات، 165 كه‌س كوژران و 76ـی دیكه‌یش بزر بوون و زیاتر له سێ هه‌زاریش بریندار بوون و 1394 كه‌سی دیكه‌یش ده‌ستگیر كران.
جه‌نه‌راڵ شۆن دۆن هوان، ڕێككه‌وتی 20ـی هه‌مان مانگ، فه‌رمانی كرد په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و داوایشی له سوپا كرد به‌ره‌و باره‌گای په‌رله‌مان جووڵه بكات، هاوكات داوای دامه‌زراندنی لێژنه‌یه‌كی فریاگوزاری كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
جه‌نه‌راڵ شۆن دۆن هوان، له ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵدا شۆی كیو ها (Choi Kyu-hah)ـی سه‌رۆكی وڵاتی ناچار كرد ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، دوای ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی له كۆنفرانسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كۆریای باشوور به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا جه‌نه‌راڵ شۆن دۆن هوان، به به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی 2524 له كۆی 2525 ئه‌ندامی كۆنفرانسه‌كه، توانی ببێته سه‌رۆكی پێنجه‌می كۆریای باشوور.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور له میانی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازیی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نگاوێكی جیددییه بۆ پارستنی وڵاته‌كه‌یان له هێزه كۆمۆنیسته‌كان.
یۆن سۆن یۆل، له گوتاره‌كه‌یدا ورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به ڕێكار و ڕێوشوێنه‌كانی باری له ناكاو ئاشكرا نه‌كرد. هاوكات ئاماژەی بە پێشنیازێکی "پارتی دیموکراتی" ئۆپۆزسیۆن کرد کە زۆرینەی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنێت، بۆ دوورخستنەوەی گه‌وره داواکارانی گشتی و ڕەتکردنەوەی پێشنیازی بودجەی حکوومەت.
یۆن، لە گوتارەکەیدا باسی له‌وه كرد، بۆ پاراستنی کۆریای باشووری لیبراڵ لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکان لە کۆریای باکوور و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره ناوخۆییه‌كانی وڵات، باری نائاسایی یاسای سەربازی ڕادەگەیەنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به پێی هه‌واڵێكی "ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور "یۆنهاپ"، کیم یۆنگ هیون، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، دوای گوتاره‌كه‌ی یۆن، فه‌رمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی فەرماندە باڵاکانی وڵاته‌كه‌ی كرد و به پێویستی زانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی وریاتر و چاوكراوه‌تر بن.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسییه‌كانی له كۆریای باشوور قه‌ده‌غه كران و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش داخرا و سوپا چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه‌ی.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی كۆریای باشوور له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند "به‌مزووانه تانك و زرێپۆش و سه‌ربازان به چه‌ك و شمێر ده‌ست به‌سه‌ر وڵات‌دا ده‌گرن."
پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن، دوای ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، په‌رله‌مانتاره‌كانی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێك ده‌هێنن، ڕاسپارد، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵات ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و په‌سندی نه‌كه‌ن.
له لای خۆیه‌وه، لی جێی میونگ، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاند، ڕاگه‌یاندنی باری ناكاویی سه‌ربازیی ته‌واو ناده‌ستوورییه و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی، به هه‌نگاوێكی پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌لی كۆریای باشووری له قه‌ڵه‌م دا و پێی وایه هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌م بڕیاره نییه.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور "یۆنهاپ"، بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی كۆریای باشوور "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازی كه له لایه‌ن یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی وڵاته‌وه ڕاگه‌یه‌ندرابوو، هه‌ڵگرت و بارودۆخی وڵات ئاسایی كرایه‌وه.
یۆنهاپ، ڕوونیشی كرده‌وه، یۆن سۆن یۆل بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی باری ناكاویی سه‌ربازی داوه، هاوكات بڕیاری داوه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كاتێكی نزیكدا كۆ ببێته‌وه.
چوارشه‌ممه، 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، شه‌ش پارتی ئۆپۆزسیۆنی كۆریای باشوور یاداشتێكیان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان كرد و داوایان كرد متمانه له یۆن سۆك یۆل، سه‌رۆكی وڵات وه‌ربگرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازی ڕاگه‌یاند و دواتر لێی پاشگه‌ز بووه‌وه.
پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كۆریای باشوور سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به "پێشێلكردنی ده‌ستوور" تۆمه‌تبار كردووه و له ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌یان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، داواكارییه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌كوو یۆن سۆك یۆل ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی دادگه نه‌بێته‌وه.