وەرگرتنەوەی متمانە لە حکوومەتی فەرەنسا کاردانەوەی ماکرۆنی لێ دەکەوێتەوە
سبەینێ سەرۆکی فەرەنسا، لەبارەی وەرگرتنەوەی متانە لە حکوومەتی وڵاتەکەی گوتارێک پێشکەش دەکات.
چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، کۆشکی ئەلیزێ بڵاوی کردەوە، سبەینێ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی وەرگرتنەوەی متمانە لە حکوومەتی وڵاتەکەی گوتارێک پێشکەش دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر پێشنیازی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و و به پشتیووانیی چه‌پڕه‌وی توندڕه‌و به سه‌ركردایه‌تی مارین لۆبن، متمانه‌ی له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به سه‌رۆكایه‌تی میشال بارنێی وه‌رگرته‌وه و له كۆی 577 ئه‌ندام، 331 ئه‌ندام ده‌نگیان به بڕیاره‌كه دا.
حكوومه‌ته‌كه‌ی بارنێی یه‌كه‌مین حكوومه‌تی فه‌ره‌نسایه له وه‌ته‌ی ساڵی 1962ـوه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانییه‌وه متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
هاوكات ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات.