تەحریر شام بۆ سوودانی: ڕێگە بە حەشدی شەعبی مەدە خاکی سووریا ببەزێنێت
ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی: پێشڕەویەکانمان بۆ ناو عێراق درێژ نابنه‌وه
سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات ڕێگه به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌دات سنووره‌كانی سووریا ببه‌زێنن؛ هاوكات جه‌خت ده‌كاته‌وه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ململانێ چه‌كدارییه‌كانی ئێسته‌ی سووریا، بۆ ناو عێراق درێژ نابنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناوه‌ندیی شاری حه‌ما و كۆنترۆڵیان كردووه، به‌مه‌ش چواره‌مین گه‌وره‌ترین شاری سووریا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانیان.
ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی له به‌شێكی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا داوای له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد خۆی له ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا به دوور بگرێت و ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕ و ڕووداوه‌كان نه‌كات.
ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی هه‌روه‌ها هانی سوودانی دا ڕێگه به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌دا خۆ بكوتنه ناو خاكی سووریا و ده‌ستوه‌ردان له ڕووداوه‌كان بكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئێسته‌ی سووریا بۆ ناو خاكی عێراق درێژ نابنه‌وه.
سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕوونیشی كرده‌وه، شه‌ڕی ئه‌وان بۆ له‌ناوبردن و ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و حكوومه‌ته‌یه، بۆیه پێویست ناكات، هیچ هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی سووریا خۆ بكوتنه ناو دۆخێكی ناوخۆیی له‌م شێوه‌یه.
ئه‌و په‌یامه‌ی جۆلانی هاوكاته له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوی كرده‌وه، زیاتر له 200 چه‌كداری گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان له پێناو پشتیوانیكردنی سوپای حكوومه‌تی سووریا، گه‌یشتوونه‌ته ناو خاكی ئه‌و وڵاته.
دووشه‌ممه، 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوو ده‌دات، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراقه‌وه ده‌بێت.
فالح فه‌یاز هه‌روه‌ها گوتی، هێزه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌رده‌گرن. ڕه‌تیشی كرده‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خۆیان كوتابێته ناوچه‌كانی سووریا. ڕوونیشی كرده‌وه، هێزه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراق چالاكی ناكه‌ن و هێڵی به‌رگریی له‌گه‌ڵ سووریاش ته‌واو پارێزراوه.