بەرگریی ئاسمانی سووریا دوو درۆن لە ئاسمانی دیمەشق دەخاتە خوارەوە

ئافرەتێکی سووری لەنێو باڵەخانەیەکی وێرانی دوای شەڕ و ڕوبەڕوونەوەکان
ئافرەتێکی سووری لەنێو باڵەخانەیەکی وێرانی دوای شەڕ و ڕوبەڕوونەوەکان

بەرگرییە ئاسمانییەکانی سووریا، دوو درۆنیان لە ئاسمانی دیمەشق خستە خوارەوە.

پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەرگریی ئاسمانی سووریا دوو درۆنیان لەسەر ئاسمانی دیمەشقی پایتەخت خستە خوارەوە، بەمەش کاردانەوەکانی کەوتنی شاری حەما، ئەمڕۆ پێنجشەممە، چوارەم گەورەترین پارێزگاکانی سووریا بە دەستی چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی دەرکەوتن.

پێنجشەممە، 5-12-2024، فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕی نێوان سەربازەکانمان و گرووپە تیرۆریستییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان لە نێو ڕیزەکانی هێزەکانماندا، ئەم گرووپانە توانیان بچنە ناو شاری حەما، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە."

دوای ئەوەی شەڕ و پێکدان و ئاڵۆزییەکان لەنێوان سووپای سووریا و چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و گرووپەکانی هاوپەیمانی لە شار و ناوچە جیاجیاکان زیاتر بوون، باڵیۆزخانەی چین داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کرد لە سووریا، بەزووترین کات ئەو وڵاتە بەجێبێڵن.