تەحریر شام بۆ دانیشتووانی حمس، دەرعا و دێرەزوور: خۆتان ئامادە بکەن
سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام داوا له دانیشتووانی چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌كی سووریا ده‌كات، خۆیان ئاماده بكه‌ن و سوپای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی شكست ده‌كه‌نه‌وه و به‌ده‌ریان ده‌نێن.
پێنجشه‌ممه، 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له په‌یامێكدا له‌ناو جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی له شاری حه‌ما، داوای له دانیشتووانی حمس، ده‌رعا و دێره‌زوور كرد، خۆیان ئاماده بكه‌ن و به‌م زووانه هێزه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی سوپای حكوومه‌تی سووریا ده‌بنه‌وه و له شاره‌كانیان به‌ده‌ریان ده‌نێن و "ڕزگاریان ده‌كه‌ن."
پێنجشه‌ممه، 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناوه‌ندیی شاری حه‌ما و كۆنترۆڵیان كردووه، به‌مه‌ش چواره‌مین گه‌وره‌ترین شاری سووریا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانیان.
سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕوونیشی كرده‌وه، شه‌ڕی ئه‌وان بۆ له‌ناوبردن و ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و حكوومه‌ته‌یه، بۆیه پێویست ناكات، هیچ هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی سووریا خۆ بكوتنه ناو دۆخێكی ناوخۆیی له‌م شێوه‌یه.