وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هەرگیز ڕێگە بە پەکەکە نادەین دۆخی سووریا بقۆزێتەوە
ڕاوێژكاری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و مێدیا له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ڕێگه به په‌كه‌كه نادات، بارودۆخی ئێسته‌ی سووریا بقۆزێته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، زه‌كی ئاكتورك، ڕاوێژكاری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و مێدیا له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ڕێگه به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" نادات، بارودۆخی ئێسته‌ی سووریا بقۆزنه‌وه.
زه‌كی ئاكتورك هێمای بۆ ئه‌وه كرد، توركیا به وردی چاودێری چالاكی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا له ناوچه‌ی حه‌له‌ب ده‌كات.
ئاكتورك ڕوونیشی كرده‌وه، هێزه‌كانی هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویستیان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه گرتووه‌ته به‌ر و له‌گه‌ڵ هاوبیره‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان. گوتیشی: هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوونه و هاوكات ئه‌نقه‌ره جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌یی سووریا ده‌كاته‌وه.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: ده‌بێت ڕژێمی سووریا به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخه بگرێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا جه‌خت له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیریی سووریا كرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به‌م پرسه له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان به سوودانی گوتبوو، توركیا له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایشییه‌كه‌ی، هه‌موو ڕێكار و ڕیوێشوێنێك ده‌گرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌م پێشهات و ئاڵۆزی و ململانێیانه‌ی سووریا ده‌رفه‌ت وه‌رنه‌گرێت.