سەدر، جه‌خت له گرنگی خۆتێوه‌نه‌گلانی عێراق له ڕووداوه‌كانی سووریا ده‌كاته‌وه
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه، دووپاتی کردەوە، کە پێویسته عێراق به حكوومه‌ت، گه‌ل و گرووپه میلیشاكان و هێزه ئه‌منییه‌كانییه‌وه خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سووریا به‌دوور بگرن و نابێت حكوومه‌ت ڕێگه‌ی خۆ تێوه‌گلاندن به هیچ هێزێك بدات، چونكه لێكه‌وته‌ی نه‌خوازراوی بۆ عێراقه‌كه‌مان ده‌بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه ڕایگەیاند، له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی ناوخۆی سووریا ده‌كه‌ین و هیچمان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سووریا نییه، ته‌نیا نزاكردن نه‌بێت بۆ ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی، كه خودا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له هه‌موو نه‌هامه‌تی و توندڕه‌وی و سته‌مكارییه‌كانی تایفه‌گه‌ری و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی بپارێزێت.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئێمه له هه‌ڵوێسته‌كه‌مان له ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری سووریا به‌رده‌وامین و له دژی بڕیاره‌كانی گه‌لی ئه‌و وڵاته ناوه‌ستینه‌وه، چونكه ته‌نها گه‌ل ده‌توانێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و هیوادارین هیچ لایه‌نێك نه‌خزێته پشت پلانه گلاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ئیسرائیل بۆ شێواندنی ئایین و یه‌كڕیزییه‌كه‌ی.
سه‌در جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته عێراق به حكوومه‌ت، گه‌ل و گرووپه میلیشاكان و هێزه ئه‌منییه‌كانییه‌وه خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سووریا به‌دوور بگرن و نابێت حكوومه‌ت ڕێگه‌ی خۆ تێوه‌گلاندن به هیچ هێزێك بدات، چونكه لێكه‌وته‌ی نه‌خوازراوی بۆ عێراقه‌كه‌مان ده‌بێت.