وەزیرانی دەرەوەی سووریا و ئێران گەیشتنە بەغدا

سبەینێ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سووریا و ئێران لە بەغدا کۆ دەبنەوە

عێراق و سووریا و ئێران
عێراق و سووریا و ئێران

 وەزیرانی دەرەوەی سووریا و ئێران بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سووریا گەیشتنە بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەسام سەبباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتنە بەغدا.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە، سبەینێ  فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سووریا کۆ دەبنەوە.

ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵییە دوای ئەوە دێت کە گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا کۆنترۆڵی هەردوو پارێزگای حەلەب و حەمایان کردووە و لە پارێزگای حمسیش نزیک بوونەتەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا تەنیا 48 کیلۆمەتر لە ناوەندیی شاری حومسەوە دوورن.

ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووری ڕایگەیاندووە، سەبباغ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ فوئاد حوسێن و عەباس عراقچی، بەرەو قاهیرە گەشت دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی.