لاڤرۆڤ: هێزی بیانی پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەکەن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزی بیانی پاڵپشتی له گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، ئیسرائیلیش به‌رژه‌وه‌ندی له‌م دۆخه‌ی سووریادا هه‌یه.
هه‌ینی، 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "تاكه‌ر كارلسۆن"ـی نزیك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وڵاته‌كه‌ی زانیاریی له‌به‌رده‌ستدایه وڵاتانی بیانی پشتیوانی له گرووپه چه‌كداره‌كانی سووریا ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: بارودۆخی سووریا به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه‌وه زۆر ئاڵۆزه.
لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له كوردی سووریا ده‌كات و له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و دانه‌وێڵه‌وه، هانی هه‌ندێك له كورده جووداخوازه‌كان ده‌دات له سووریا جیا ببنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئیسرائیل ده‌ستی له ڕووداوه‌كانی دۆسیه‌ی سووریا هه‌بێت به‌تایبه‌ت كه به‌رژه‌وه‌ندیی له‌وه‌دایه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی چاوه‌كان له‌سه‌ر غه‌ززه، دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر بكات.
ناوبراو گوتیشی، به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه پشتیوانی و هاوكاریی سووریه‌كان بكریت بۆ ئاشتبوونه‌وه و ڕێگه له هه‌وڵه جووداخوازییه‌كان بگیرێت.