کۆبوونەوەی سێقۆڵی وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئێران و سووریا لە بەغدا بەڕێوە دەچێت
كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سووریا و ئێران له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت؛ عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هه‌یه بۆ توندوتۆڵكردنی سنووره‌كانی نێوانیان و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له به‌غدا له نێوان فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و باسم سه‌باغ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م باره‌وه شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا گوتی: عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان هه‌ر سێ وڵاتی دراوسێ بۆ توندوتۆڵكردنی سنووره‌كانی نێوانیان و هاوكاریكردنی حكوومه‌تی سووریا.
شڤان جه‌باری ڕوونیشی كرده‌وه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی عێراق له یه‌ك كاتدا بۆ پاراستنی خۆی و پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی سووریایه.
پێنجشه‌ممه، 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە، ڕۆژی هەینی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سووریا کۆ دەبنەوە.
ئەم کۆبوونەوە سێقۆڵییە دوای ئەوە دێت کە گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا کۆنترۆڵی هەردوو پارێزگای حەلەب و حەمایان کردووە و لە پارێزگای حمسیش نزیک بوونەتەوە.
پێنجشه‌ممه، 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، داوای له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد خۆی له ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا به دوور بگرێت و ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕ و ڕووداوه‌كان نه‌كات.
ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی هه‌روه‌ها هانی سوودانی دا ڕێگه به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌دا خۆ بكوتنه ناو خاكی سووریا و ده‌ستوه‌ردان له ڕووداوه‌كان بكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئێسته‌ی سووریا بۆ ناو خاكی عێراق درێژ نابنه‌وه.
سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕوونیشی كرده‌وه، شه‌ڕی ئه‌وان بۆ له‌ناوبردن و ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و حكوومه‌ته‌یه، بۆیه پێویست ناكات، هیچ هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی سووریا خۆ بكوتنه ناو دۆخێكی ناوخۆیی له‌م شێوه‌یه.
ئه‌و په‌یامه‌ی جۆلانی هاوكاته له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوی كرده‌وه، زیاتر له 200 چه‌كداری گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان له پێناو پشتیوانیكردنی سوپای حكوومه‌تی سووریا، گه‌یشتوونه‌ته ناو خاكی ئه‌و وڵاته.
دووشه‌ممه، 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوو ده‌دات، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراقه‌وه ده‌بێت.
فالح فه‌یاز هه‌روه‌ها گوتی، هێزه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌رده‌گرن. ڕه‌تیشی كرده‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خۆیان كوتابێته ناوچه‌كانی سووریا. ڕوونیشی كرده‌وه، هێزه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراق چالاكی ناكه‌ن و هێڵی به‌رگریی له‌گه‌ڵ سووریاش ته‌واو پارێزراوه.