فالح فەیاز: ناوچەکە چووەتە قۆناغێکی نوێ
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ناوچه‌كه له دوای ڕووداوه‌كانی غه‌ززه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه؛ ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوو ده‌دات، كێشه‌ی ناوخۆییه، به‌ڵام عێراق خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی ناله‌باری دژ به تیرۆر ئاماده كردووه.
هه‌ینی، 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له میانی گوته‌یه‌كدا له دیداری ئه‌منی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوو ده‌دات، كێشه‌ی ناوخۆییه، به‌ڵام عێراق خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی ناله‌باری دژ به تیرۆر ئاماده كردووه و "ناكرێت چاوپۆشی له‌و پێشهاتانه بكات كه گرووپه تیرۆریسته‌كان به پاڵپشتی ئه‌جێندا و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كۆنترۆڵی سووریا بكه‌ن."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ناوچه‌كه له دوای ڕووداوه‌كانی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه.
فالح فه‌یاز هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق لایه‌نێك نه‌بێت له ڕووداوه‌كانی سووریا، به‌ڵام ده‌بێت چاودێری ئه‌و ڕووداوانه بكات، به‌تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ سووریا سنوورێكی به‌فراوانی ئه‌منی هه‌یه.
دووشه‌ممه، 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوو ده‌دات، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراقه‌وه ده‌بێت.
فالح فه‌یاز هه‌روه‌ها گوتی، هێزه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌رده‌گرن. ڕه‌تیشی كرده‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خۆیان كوتابێته ناوچه‌كانی سووریا. ڕوونیشی كرده‌وه، هێزه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراق چالاكی ناكه‌ن و هێڵی به‌رگریی له‌گه‌ڵ سووریاش ته‌واو پارێزراوه.