سەرۆکی تەحریر شام: ئامانجمان ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەدە
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كییان ڕووخاندنی حكوومه‌تی سووریایه؛ ده‌شڵێت، دوای ڕووخانی حكوومه‌تی ئێسته خواستیان پێكهێنان و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
هه‌ینی، 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی (CNN)ـی ئه‌مه‌ریكی گوتی، به مافی خۆیانی ده‌زانن له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان كه ڕووخاندنی ڕژێمی سووریایه به سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌موو ئامراز و میكانیزمێك به كار بهێنن.
ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه كرد، تۆوی شكست و كه‌وتنی ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌رده‌م له ناوخۆیدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه "ڕژێمی ئه‌سه‌د كۆتایی پێ هاتووه."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام باسی له‌وه‌ش كرد، خواستی ده‌سته‌كه‌یان ته‌نیا كۆنترۆڵكردنی سه‌ربازیی سووریا نییه، به‌ڵكوو ئامانجیه‌تی سیستمێكی نوێی سیاسی دابمه‌زرێنێت كه پشت به دامه‌زراوه و حكوومه‌تێك ببه‌ستێت گه‌ل هه‌ڵیبژاردبن.
ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سووریایشی له پارێزگاریكردن له مافه‌كانیان دڵنیا كرده‌وه و گوتی: "پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كانی سووریا سه‌دان ساڵه به‌رده‌ومی هه‌یه و بۆ هیچ كه‌س نییه پێشێلی بكات و له ناوی ببات."
پێنجشه‌ممه، 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناوه‌ندیی شاری حه‌ما و كۆنترۆڵیان كردووه، به‌مه‌ش چواره‌مین گه‌وره‌ترین شاری سووریا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانیان.
ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی له به‌شێكی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا داوای له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد خۆی له ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا به دوور بگرێت و ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕ و ڕووداوه‌كان نه‌كات.
ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی هه‌روه‌ها هانی سوودانی دا ڕێگه به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌دا خۆ بكوتنه ناو خاكی سووریا و ده‌ستوه‌ردان له ڕووداوه‌كان بكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئێسته‌ی سووریا بۆ ناو خاكی عێراق درێژ نابنه‌وه.
سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕوونیشی كرده‌وه، شه‌ڕی ئه‌وان بۆ له‌ناوبردن و ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و حكوومه‌ته‌یه، بۆیه پێویست ناكات، هیچ هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی سووریا خۆ بكوتنه ناو دۆخێكی ناوخۆیی له‌م شێوه‌یه.