دیموکراتەکانی ئەمەریکا پرۆژەیەک بۆ چاکسازیی بنەڕەتی لە پۆلیس ئامادەدەکەن
خۆپیشاندەران دەیانەوێت پۆلیس نەمێنێت

K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
دوای دوو هه‌فته له دەستپێکردنی خۆپیشاندان له چه‌ند شارێكی ویلایەتەکانی ئەمەریکا، دیموكراته‌كانی ئەو وڵاتە له كۆنگرێس پرۆژه یاسایه‌كیان بۆ چاكسازی له پۆلیس ئاماده‌كردووە.
هه‌رچه‌نده خۆپیشانده‌ران داوای كۆتاییهێنان به كاری پۆلیس دەکەن له ئه‌مەریكا، ژماره‌یه‌ك دیموكرات و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه جۆو بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئەمەریکا، پێیوایه پێویستە چاكسازی له كاری پۆلیسدا بکرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سی بی ئێس نیوز، ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ی دیموکراتەکان، گۆڕانكاریی زۆری لە سیستەمی پۆلیس تێدایه، به‌ڵام هێشتا روون نییه ته‌نیا بۆ كپكردنی ده‌نگی خۆپیشانده‌رانه، یان جددین.
ئه‌وه‌ی له میدیاکان بڵاوبووەته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وتاره‌یه، كه نانسی پیڵۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی 8ـی حوزه‌یران بۆ رێزلێنان له جۆرج فلۆید، پێشکەشی کرد و ئاماژەی بەو نیازەی دیموکراتەکان دا.
بەشێکی خاڵە سەرەکییەکانی پرۆژەیاساکەی دیموکراتەکان:
- چیدیکە پۆلیس ئه‌ژنۆی نەخاتە سەر ملی تۆمەتبار لەکاتی دەستگیرکردنیدا.
- دامه‌زراندنی سیستەمێكی نیشتمانی بۆ رێگریکردن له خراپ مامه‌ڵه‌كردنی پۆلیس و، ده‌ركردنی له كاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆ خراپ مامەڵەی کرد.
- پشتبه‌ستن به كامێرای سه‌ر سنگ و كامێرای ئۆتۆمبێل له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا.
- جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگای فیدراڵی به تاوانی فیدراڵی ئەژماردەکرێت.
- پێنه‌دانی چه‌كی سه‌ربازی به پۆلیس.
- وەزارەتی داد بۆی ھەبێت لێپێچینەوە لە پۆلیسی ویلایەتەکان بکات.
ئه‌م پێشنیازانەی گۆڕانكاری له سیستەمی پۆلیس له دوای 14 رۆژ خۆپیشاندان دێت، له‌به‌رامبه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید له‌ژێر ئه‌ژنۆی (دیریک شۆڤین) ئه‌فسه‌ری پۆلیسی مینیاپۆلیس رۆژی 25ـی ئایار.
وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا به‌شی پۆلیسی شاری مینیاپۆلیس هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام داواکاریی خۆپیشاندەران بەرامبەر پۆلیس بەگشتی، رۆژ به‌رۆژ فراوانتر ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆژه‌یاسایه هێشتا له ئه‌نجوومه‌نی پیران گفتوگۆی لەبارەوە نه‌كراوه، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 10-6-2020) لەکۆبوونەوەیەکیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی پۆلیس له ئه‌مریكا و راوێژكاره‌كه‌ی، باسی له گۆڕانكاری كرد له سیستەمی پۆلیس، دواتریش له توویتێكدا گوتی: "رادیكاڵه دیموكراتییه‌كان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رگری له پۆلیس بكه‌ن، كه‌چی داواش ده‌كه‌ن پۆلیس نه‌مێنێت. ببوورن یاسا و سیستەممان ده‌وێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی فۆكس نیوز، له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یەدا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، براكه‌ی جۆرج فلۆید ئاماده‌ده‌بێت.
فۆکس نیوز هەروەها دەڵێ "له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه‌كه‌ی دیموكراته‌كان، كۆمارییه‌كان سه‌رقاڵن به پرۆژه‌یه‌كی باشتر، كه له‌لایه‌ن چه‌ند داوه‌رێكی به‌ئه‌زموونه‌وه دارێژڕێت".
هـ.ر.