وەزیرانی دەرەوه‌ی تورکیا، ئێران و ڕووسیا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا کۆ دەبنەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئێران و ڕووسیا له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ده‌وحه تاوتوێی بارودۆخی سووریا ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سبه‌ی شه‌ممه، 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ده‌وحه له پایه‌ته‌ختی قه‌ته‌ر كۆ ده‌بنه‌وه و تاوتوێی بارودۆخی سووریا و پێشهاته ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه به پێی فۆرمی ڕێككه‌وتنی ئاستانەی نێوان هه‌ر سێ وڵات ده‌بێت بۆ چاره‌كردنی پرسی سیاسیی سووریا.
ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاستانە له ساڵی 2017 و به سه‌رپه‌رشتیی ڕووسیا، توركیا و ئێران له پێناو چاره‌ی سیاسی بۆ كێشه سیاسییه‌كانی سووریا ده‌ستی پێ كرد.
شه‌ممه، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بارودۆخی سووریا و ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئاستانەیان تاوتوێ كرد.
هاكان فیدان هه‌مان ڕۆژ ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ناوه‌ڕاستی جه‌نگ و ململانێكانی ناوچه‌كه، هاوكات له‌م ناوچه جوگرافییه له‌رزۆكه‌دا، ڕۆڵی زیاتر له پێناو ده‌سته‌به‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌گێڕێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له ململانێ و ئاڵۆزییه نوێیه‌كانی سووریا به‌شدار نییه، به‌ڵام هاوكات هه‌نگاوی پێویست و یه‌ده‌گ له‌م باره‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.