ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: سوپای سووریا لە سنوورەکانی عێراق پاشەکشەی کرد
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، سوپای سووریا له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق به‌ره‌و دیمه‌شق پاشه‌كشه‌یان كردووه.
هه‌ینی، 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی دێره‌زوور به‌ره‌و دیمه‌شق پاشه‌كشه‌یان كرد.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ناوه‌ندیی دێره‌زوور، مه‌یادین، قۆریه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه له بوكه‌مال چه‌قی كشانه‌وه‌ی سوپای سووریا بوونه.
ڕوانگه‌كه ده‌شڵێت: "هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی سوپای سووریا له‌و ناوچانه، گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران گه‌یشتوونه‌ته شاری بوكه‌مال كه به خاڵێكی ستراتیجیی سنووره‌كانی نێوان سووریا و عێراق داده‌نرێت."