باسم عەوادی بۆ کوردستان24: بە هەموو شێوەیەک دژی دابەشکاریی سووریاین
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق دەڵێت: بەدڵنیاییەوە ئاسایشی نەتەوەیی سووریا کاریگەریی لەسەر عێراقیش هەیە و ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی دابەشکاریی ئەو وڵاتەین.
ئەمڕۆ هەینی 6ـی کانوونی یەکەمی 2024، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی ڕووداوە ئاڵۆزەکانی سووریا دەکەین و ئێمەی زۆر نیگەران کردووە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، بەدڵنیاییەوە ئاسایشی نەتەوەیی سووریا کاریگەریی لەسەر عێراقیش هەیە و ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی دابەشکاریی ئەو وڵاتەین.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، گوتیشی: سنوورەکانمان توندوتۆڵ کردووە و ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی تیرۆریستان.
هەروەها باسم عەوادی، ئاماژەی بەوە دا، ئه‌وه‌ی له سووریا ده‌گوزه‌رێت، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به ئاسایشی نیشتمانی عێراقه‌وه هه‌یه، بۆیه عێراق به هه‌موو توانایه‌كی كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یەكی سیاسیی هاوسه‌نگ بۆ لێكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییه ده‌كات.
عه‌وادی سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕووبه‌ڕووی عێراق كرانه‌وه، مه‌ترسیدار بوون، به‌ڵام توانییان ئه‌و ئاڵنگارییانە تێپه‌ڕێنن و به‌بێ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هیچ مه‌ترسییه‌كی دارایی و سیاسی ببنه‌وه.
دەشڵێت: ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كانی غه‌ززه نه‌بوونایه، دۆخی عێراق باشتر ده‌بوو.