باڵیۆزخانەی عێراق داوای گەڕانەوەی هاووڵاتییانی لە سووریا دەکات

سووریا
سووریا

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق دوو پەیامی جیای ئاراستەی هاووڵاتییانی عێراقی نیشتەجێی سووریا کردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندیی بە باڵیۆزخانەوە بکەن، تاوەکوو کارەکانی گەڕاندنەوەیان ڕایی بکەن.

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق لە پەیامی یەکەمدا، داوای لەو هاووڵاتییە عێراقیانە کردووە کە خواستی گەڕانەوەیان بۆ عێراق هەیە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان.

لە پەیامی دووەمیشدا، باڵیۆزخانەی عێراق ئاماژەی داوە، ئەو ئافرەتە عێراقیانەی منداڵیان لە مێردێکی سووری هەیە یان ئەو پیاوە عێراقیانەی منداڵیان لە هاوژینی سووری هەیە، ئەگەر منداڵەکانیان لە خوار 15 ساڵەوەیە، دەبێت گرێبەستی هاوسەری یان بەڵگەنامەکانی سەرپەرشتی پەسەندکراویان هەبێت لە کاتی سەردانی باڵیۆزخانە، پێشکەشی بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن بچنە نێو عێراق.

هەروەها بۆ ڕاییکردنی کارەکان و خۆ تۆمارکردن، باڵیۆزخانەی عێراق لە سووریا سێ ژمارە تەلەفۆنی بڵاو کردووتەوە.

00963113341290
00963113341299
00963113341298