نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 370 هەزار کەس ئاوارەی ناوخۆی سووریا بوون
گوتەبێژی کۆشکی سپی: سەربازەکانمان لە سووریا دەپارێزین
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند، به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ئەم چه‌ند ڕۆژەی ڕابردوو له سووریا، زیاتر له 370 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمەریکاش دەڵێ "لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سووریا دەکەین".
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سەبارەت بە دۆخی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووتەوە و ئاماژەیداوە، به‌هۆی پێشڕه‌وییه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و کۆنترۆڵکردنی ژماره‌یه‌ك له شار و ناوچه له سووریا، زیاتر له 370 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوخۆی وڵاته‌كه بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگەیاندووە، له ده‌ستپێكی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌وە له 27ـی مانگی ڕابردووه‌وه زیاتر له 700 كه‌س كوژراون.
هاوكات له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كان له سووریا، چه‌كدارانی درووز گه‌یشتونه‌ته ناو سه‌نته‌ری شاری سوه‌یدا له باشووری دیمه‌شق. گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سوه‌یدایان شکاندووە و سه‌رجه‌م زیندانییەکانیان ئازادكردووە.
هەر لە بارەی شەڕ و دۆخی سیاسی سەربازی سووریا، کارین ژۆن پیێە گوتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، ئەمەریکا له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی سووریا دەکات و لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەش لە پەیوەندییە.
گوتیشی: پشت به‌ستنی ڕژێمی ئه‌سه‌د به ڕووسیا و ئێران، دۆخه‌كه‌ی به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بۆ پرۆسه‌ی سیاسی هۆكاری دۆخی ئێستای سووریایه.
هەروەها ڕایگەیاند، ئەمەریکا سەربازەکان لە بنکەکانی نێو سووریا دەپارێزێت، هیواشی خواست شەڕ و ئاڵۆزییەکان هێور بکرێنەوە.