پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی سەرما بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت
دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: شەپۆلێکی دیکەی سەرما ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
ئەمڕۆ هەینی 6ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوە دا، پێشبینی ده‌كرێت نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی قووڵی جه‌مسه‌ریی له ناوه‌ڕاستی ئه‌و مانگه ڕوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، شه‌پۆله‌كه هه‌ڵگری به‌فربارینێكی چڕه بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پله‌كانی گه‌رماش له هه‌رێم و ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای عێراق بۆ ژێر سفر داده‌به‌زن.
له پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقدا هاتووه، شه‌پۆله‌كه فراوان و به‌هێز ده‌بێت و ڕۆژئاوای ئێرانیش ده‌گرێته‌وە.