بلومبێرگ: رووسيا هیچ پلانێكی بۆ ڕزگاركردنی ئه‌سه‌د نییه‌

سەرچاوەیەکی نزیك لە کۆشكی کرێملن دەڵێت: هیچ پلانێکیان بۆ رزگارکردنی ئەسەد نییە.

ئەمڕۆ هەینی 6ـی کانوونی یەکەمی 2024، پێگەی بلومبێرگ لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆشکی کرێملن بڵاوی کردەوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی کشانەوەی سوپای سووریا و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی لەلایەن گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، ڕووسیا هیچ پلانێکی بۆ ڕزگارکردنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا نییە.

هاوکات باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە دیمەشق داوا لە هاووڵاتییانی کرد سووریا جێبهێڵن و وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاند، سەقامگیری لە سووریا کارێکی ئاسان نییە و یارییەکی ئاڵۆزە.

لە کاتێکدا ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکای سووریا و ڕووسیا بۆردومانی چەند شارۆچکەیەکی دەوروبەری حمسیان کرد، لە ئەنجامدا 20 هاووڵاتیی سڤیل کوژران، کە 5ـیان هی یەک خێزان بوون.