ئامانجی داهاتووی گرووپە چەکدارەکان دیمەشقە
ئەگەری گەیشتنی گرووپە چەکدارەکان کە بە خێرایی هێرشەکانیان سوپای سووریایان شکاندووە، بۆ ناو دیمەشق بووەتە قسەی سەر زاری دانیشتوانەکەی.
ئەوەی لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بە ژووری ئۆپراسیۆنی باشوور ناسراوە، ئاماژەی بەوە دا "ئامانجی داهاتوو دیمەشقە" دەشڵێت: "کوتلە چەکدارەکان دامەزراندنی ئەم ژوورەیان لە پارێزگاکانی دەرعا قونەیترە و سوەیدا لە باشووری سووریا ڕاگەیاندووە."
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی، بە گێڕانەوەی بەرپرسانی ئەمەریکی، ئاماژەی بەوە کردووە "ڕەنگە بەم نزیکانە گرووپە چەکدارەکان هێرش بکەنە سەر دیمەشق."
لای خۆیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، هیوای خواست گرووپە چەکدارەکان بەردەوام بن لە پێشکەوتنەکانیان لە سووریا، و ڕایگەیاند "هیوادارە بەمزووانەدەست بەسەر دیمەشق دا بگرن."
دوای هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و داگیرکردنی پارێزگاکانی حەلەب و حەما و کشانەوەی سوپای ڕژێمی سووریا بەبێ بەرگری، ئێستا پێشڕەوییەکانی چەکدارانی تەحریرولشام گەیشتوونەتە شاری حومس کە دەکەوێتە باکووری دیمەشق و بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەگەر هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا حومسیش داگیر بکەن.