سەرۆکی کۆریای باشوور: داوای لێبووردن دەکەم، بەڵام دەست لە کار ناکێشمەوە
بەهۆی سەپاندنی دۆخی نائاسایی، سەرۆکی کۆریای باشوور داوای لێبووردن دەکات و ڕەتیش دەکاتەوە دەست لە کار بکێشێتەوە.
بەرەبەیانی شەممە، 07-12-2024، یۆن سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور لە ڕاگەیەندراوێکدا بە فەرمی داوای لێبووردنی کرد بەهۆی سەپاندنی دۆخی نائاسایی لە وڵات‌دا، بەڵام ڕەتی کردەوە دەست لە کار بکێشێتەوە.
سەرۆکی کۆریای باشوور لەگەڵ ئەوەی داوای لێبووردندا، بەڵێن دەدات کار بۆ سەقامگیریی سیاسی لە وڵات بکات و جارێکی دیکە پەنا نەباتە بەر سەپاندنی دۆخی نائاسایی.
دوای لێبووردنەکەی لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کۆریای باشوور بابەتی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی وڵات بخاتە دەنگدانەوە.
ڕۆژی سێشەممە، 03-12-2024، یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور، له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو و له میانی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نگاوێكی جیددییه بۆ پارستنی وڵاته‌كه‌یان له هێزه كۆمۆنیسته‌كان، به‌ڵام هه‌ر زوو، كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كه له لایه‌ن یۆنه‌وه به "لایه‌نگری كۆریای باكوور" تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه و ناچار به پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كرد و بڕیاره‌كه‌ی پێ كشانده‌وه، ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆن داوای له په‌رله‌مان كرد، متمانه‌ی لە یۆن وه‌ربگرێته‌وه چونکە پێشێلیی ده‌ستووری كردووه.