چەند سەرچاوەیەک: سەدان سەرباز و ئەفسەری سوپای سووریا پەڕیونەتەوە سنوورەکانی عێراق
![سەربازانی سووری](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1733579499_kurdistan24.jpg)
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌دان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری سوپای سووریا له پێناو پاراستنی گیانیان، خاكی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و عێراق به‌جێهێشتووه.
شه‌ممه، 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه، نزیكه‌ی 1500 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ی سوپای حكوومه‌تی سووریا خاكی وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و بۆ ناو سنووره‌كانی عێراق په‌ڕیونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌دان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای سووریا له پێناو پاراستنی گیانی خۆیان له شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئێسته‌ی وڵاته‌كه‌یان، ئاماده نه‌بوونه شه‌ڕ بكه‌ن و خۆیان گه‌یاندووه‌ته سنووره‌كانی عێراق و بۆ ناو ئه‌و وڵاته په‌ڕیونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی سوپای عێراق له ده‌روازی قائیم ڕێگه‌یان پێداون بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه ناو عێراق.