لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق: سنوورەکانی عێراق و سووریا پارێزراون
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك پارێزراون.
شه‌ممه، 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كه‌ریم مه‌حمه‌داوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، گه‌لی عێراق دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سووریه پارێزراوه.
كه‌ریم مه‌حمه‌داوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهات و ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
شه‌ممه، 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه، نزیكه‌ی 1500 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ی سوپای حكوومه‌تی سووریا خاكی وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و بۆ ناو سنووره‌كانی عێراق په‌ڕیونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌دان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای سووریا له پێناو پاراستنی گیانی خۆیان له شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئێسته‌ی وڵاته‌كه‌یان، ئاماده نه‌بوونه شه‌ڕ بكه‌ن و خۆیان گه‌یاندووه‌ته سنووره‌كانی عێراق و بۆ ناو ئه‌و وڵاته په‌ڕیونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی سوپای عێراق له ده‌روازی قائیم ڕێگه‌یان پێداون بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه ناو عێراق.