خۆپیشاندانی جووتیاران و هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای واست کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له میانی خۆپیشاندانێكی نێوان ژماره‌یه‌ك جووتیار و هێزه ئه‌منییه‌كانی له پارێزگای واست، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان ڕووی داوه.
شه‌ممه، 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ژماره‌یه‌ك جووتیار له خۆپیشاندانێكدا ناڕه‌زایه‌تییان له به‌رانبه‌ر كه‌می ئاو له ناوچه‌ی بسرۆگیه له‌سه‌ر ڕووباری ره‌حمه له باشووری شاری كووت له پارێزگای واست ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، خۆپیشاندانه‌كه توندوتیژی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان خۆپیشانده‌رانی ناڕازی و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕووی داوه و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه و برینداریش هه‌یه.