هێزە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان کەمتر لە 10 کیلۆمەتر لە دیمەشق دوورن
![چەکدارانی تەحریر شام](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1733583078_kurdistan24.jpg)
هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌ره‌و دیمه‌شقی پایه‌ته‌ختی سووریا به‌رده‌وامن؛ سه‌رچاوه‌كان ئاماژه ده‌كه‌ن ئه‌و هێزانه كه‌متر له 10 كلیۆمه‌تر له پایه‌ته‌خته‌وه دوورن.
شه‌ممه، 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا به سه‌ركردایه‌تی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌ره‌و دیمه‌شقی پایه‌ته‌ختی سووریا به‌رده‌وامن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا له چه‌ندان لاوه به‌ره‌و دیمه‌شق له پێشڕه‌ویدان، به شێوه‌یه‌ك خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌ی جه‌ره‌مانا كه پێنج كلیۆمه‌تر له دیمه‌شق دووره و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشیان هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیان ده‌رچوونه و په‌یكه‌ری حافز ئه‌سه‌دیان شكاندووه و دڵخۆشی خۆیان به كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ده‌ربڕیوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌یدانی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كانی ئێسته‌ی سووریادا، سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا گه‌یشتوونه‌ته ناو شاری داره‌یا كه ته‌نیا هه‌شت كلیۆمه‌تر له دیمه‌شقەوە دووره.