شا عەبدوڵڵا: هاوڵاتییان و سنوورەکانمان لە هەر مەترسییەک دەپارێزین
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئوردن به سه‌رپه‌رشتیی شا عه‌بدوڵڵا كۆ ده‌بێته‌وه و دۆخی ناوچه‌كه و سووریا تاوتوێ ده‌كات.
شه‌ممه، 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می شای ئوردن سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئوردنی كرد و تێیدا دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئێسته‌ی سووریا تاوتوێ كران.
به پێی مێدیای فه‌رمی ئوردن، شا عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی له به‌ره‌ی باكوور و پاراستنی هاووڵاتییانی له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك كردووه‌ته‌وه.
مێدیای ئوردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئوردنی كراوه كه له سووریا‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا كراوه ڕێكاری پێویست و به په‌له بگیرێته‌به‌ر.
شه‌ممه، 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا به سه‌ركردایه‌تی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام كه له 27ـی تشرینی دووه‌می 2014ـوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان دژی حكوومه‌تی سووریا ده‌ست پێ كردووه، له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌ره‌و دیمه‌شقی پایه‌ته‌ختی سووریا به‌رده‌وامن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا له چه‌ندان لاوه به‌ره‌و دیمه‌شق له پێشڕه‌ویدان، به شێوه‌یه‌ك خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌ی جرمانا له نزیك دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشیان هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیان ده‌رچوونه و په‌یكه‌ری به‌شار ئه‌سه‌دیان شكاندووه و دڵخۆشی خۆیان به كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ده‌ربڕیوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌یدانی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كانی ئێسته‌ی سووریادا، سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا گه‌یشتوونه‌ته ناو شاری داره‌یا كه ته‌نیا هه‌شت كلیۆمه‌تر له دیمه‌شقەوە دووره.