ئەردۆغان: سووریا ماندوو بوو لە شەڕ و فرمێسک و خوێن

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: ئومێدی ئەوەمان دەکرد سووریای دراوسێمان بە ئاشتی و ئارامی بگات کە 13 ساڵە خەونی پێوە دەبینێت.

شەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئومێدی ئەوەمان دەکرد سووریای دراوسێمان بە ئاشتی و ئارامی بگات کە 13 ساڵە خەونی پێوە دەبینێت و گوتی: هیوادارین ئاسایش  لە سووریا بەرقەرار بێت و سووریا بۆ تەواوی سوورییەکان بێت، ئاماژەی بەوەشکرد،  وروژاندنی زیاتری ڕووداوەکان سوودی بۆ هیچ لایەنێک نابێت، لەبەر ئەوەی  دۆخێکی نوێ لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی واقیعێکی نوێ لە سووریا لەڕووی دیپلۆماسی و سیاسییەوە هاتووەتە ئاراوە.

سەرۆک کۆماری  تورکیا،  ئاماژەی بە ئومێدەکانی خۆی کرد لەبارەی سووریا و گوتی: ئومێدمانە سووریا بە ئاشتی و سەقامگیریی بگات کە 13 ساڵە خەونی پێوە دەبینێت، ئەو گوتانەی ئەردۆغان دوای پێشرەوییەکانی چەکدارانی بەرەی تەحریر شام بەرەو دیمەشق هات کە تەنها چەند کیلۆمەترێک ماوە بگەنە نێوی. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: سووریا ماندوو بوو لە شەڕ و فرمێسک و خوێن.