خێزان و منداڵەکانی بەشار ئەسەد هەڵاتن
رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، ئەسما ئەسەد و سێ منداڵەکەی هەفتەی ڕابردوو هەڵاتن و سوریایان بەرەو ڕووسیا جێهێشت.
شەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، ئەسما ئەسەد و سێ منداڵەکەی هەفتەی ڕابردوو سوریایان بەرەو ڕووسیا جێهێشتووە و برای ئەسما ئەسەدیش بەرەو ئیماڕات ڕایکردووە.
هەر ئەمڕۆ شەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، سووپای سووریا، دەروازەی قائیمی دایە بۆ سووپای عێراقی بەجێ هێشت و لە دەروازەکە کشایەوە، ڕوانگەکە ئاشکرای کردووە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ سووپا لەسەر دەروازەی دیمەشق ڕێککەوتن و بۆ ئەوەی بەبێ شەڕ ئەو دەروازەیان بۆ بەجێ بێڵن.
لەلایەکی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا به سه‌ركردایه‌تی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌ره‌و دیمه‌شقی پایه‌ته‌ختی سووریا به‌رده‌وامن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا له چه‌ندان لاوه به‌ره‌و دیمه‌شق له پێشڕه‌ویدان، به شێوه‌یه‌ك خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌ی جه‌ره‌مانا كه پێنج كلیۆمه‌تر له دیمه‌شق دووره و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشیان هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیان ده‌رچوونه و په‌یكه‌ری حافز ئه‌سه‌دیان شكاندووه و دڵخۆشی خۆیان به كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ده‌ربڕیوه.