ترەمپ و ماکرۆن و زێلینسکی کۆ بوونەوە
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له نێوان سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی ئۆكرانیا و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ تاوتوێكردنی پرسی شه‌ڕی ئۆكرانیا و چه‌ند پرسێكی له پاریس به‌ڕێوه چوو.
شه‌ممه، 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسه‌كان بڵاویان كرده‌وه، هه‌ر یه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆ بوونه‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریس له میانی مه‌راسیمی دەرگاکردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هاوشانى سەرۆک و سەرکردەکانى جیهان، لە مەراسیمی دووبارە دەرگاکردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات.
کاتێدرالی نۆتردام تەمەنی 850 ساڵە و یەكێکە لەو شوێنەوارانەی لەلایەن یونسکۆوە بە یەکێک لە شوێنەوارەکانی جیهان ناسێندراوە و، پێنج ساڵ بەر لە ئێستا لە 15ـی نیسانی 2019 سووتا و بورجەکەی ڕووخا.