زیندانییەک: بڕیار بوو ئەمڕۆ لەسێدارە بدرێم
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1733644636_kurdistan24.jpg)
یەکشەممە، 8-12-2024، چوار کەس گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاو کردەوە کە دووانیان زیندانی بوونە و ئازاد کراون، یەکێک لە زیندانییەکان دەڵێت: "ئێمە ئێستا لە ناوەڕاستی دیمەشقداین، سوێند بەخوای تاک و تەنیا، من و ئەو هاوڕێیەی تەنیشتم بڕیار بوو ئەمڕۆ لێرە لەسێدارە بدرێین."
ئەو زیندانیە ئازاد کراوە ئاماژەی بەوەش کرد "بڕیار بوو 54 کەس لیرە لەسێدارە بدرێن."
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆ، یەکشەممە، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆنترۆڵکردنی دیمەشق و کۆشکی کۆمارییان ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەکان پشتڕاستیان کردەوە، بەشار ئەسەد بە فڕۆکەیەک بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە، کە بە ئاسمانی حمسدا فڕیوە پێش ئەوەی لە ڕادار ون بێت.
أحد المعتقلين ممن تم تحريرهم :
— رؤى لدراسات الحرب (@Roaastudies) December 8, 2024
أقسم بالله العظيم إعدامنا كان اليوم pic.twitter.com/iwEiOGvV4R