26 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

راگەیەندراوێكی نوێ لە وەزارەتی تەندروستییەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، 26 كەسی دیكە لە قەزای كۆیەی پارێزگای ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوون.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، بیست و شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، بیست و پێنج پیاو و منداڵێك، دوازدە تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و چواردە تووشبوو نیشانەیان هەیە، گشت تووشبووان دانیشتووی قەزای کۆیەن لە گەڕەکەکانی چوارچرا، فیدڕالی، کەکۆن، بایزاغا، راپەڕین، ئازادی، دڵدار.

وەزارەتی تەندروستی ١٠ حوزەیران ٢٠٢٠