ناتانیاهۆ: ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد ڕۆژێکی مێژوویی بوو

یەکشەممە، 8-12-2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەشوێنێکی نزیک سنووری سووریا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند: کەوتنی ڕژێمی ئەسەد لەئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر حزبولڵا وئێران بووە.

ناتانیاهۆ ئامژەی بەوەش کرد، "ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد ڕۆژێکی مێژوویی بوو، لێدانیش بوو لە ئێران".

ئەمڕۆ یەکشەممە، 8-12-2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، توانییان دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆنترۆڵ بکەن، بەشار ئەسەدیش ناچار بەهەڵاتن بکەن، کە ماوەی 24 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوەیە.