حکوومەتی هەرێمی کوردستان: ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی سووریا ڕایگەیاند: ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو، ئازاد و ئارام و سەقامگیر بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو، ئازاد و ئارام و سەقامگیر بێت و مافی هەموو گەل و پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تاوەکوو ئێستەش چارەنووسی ئەسەد نادیارە.