نەتەوەیکگرتووەکان: ئێستا باشترین کاتە بۆ دروستکردنی سەقامگیری لە سووریا

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا، دەڵێت: ئێستا باشترین کاتە بۆ دروستکردنی سەقامگیرییەکی سەرکەوتوو لە سووریا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، گێرپێدەرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دەوحە گوتی: تاوەکو ئێستا بەشداریکردنی تەحریروشام، وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی داندراوە و نوێنەرایەتی ئاڵنگارییەک دەکات تاوەکو ئێستاش لە بەردەوامی دایە.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیگرتووەکان لە سووریا، داوا دەکات بە هەموو شێوەیەک خوێن ڕشتن نەمێنێت و ئارامی بۆ سووریا بگەڕێتەوە.

هاوکات داوای لەسەرجەم لایەنەکان کرد، پابەندی یاسابن و پارێزگاری لە دامودەزگە گشییەکان بکەن ودەشڵێت: دۆخی سووریا بۆی هەیە لە هەر خولەكێکی داهاتوو بگۆڕدرێت. گوتیشی: پێویستە گفتگۆی بەپەلە لەجنیف بکرێت.

لەوەڵامی ئەوەی بەشار ئەسەد پێش بەرەبەیانی ئەمڕۆ سووریای بەجێهێشتووە، ئاشکرای کرد، کە هیچ زانیارییەکی لەبارەیەوە نییە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان  بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تاوەکوو ئێستەش چارەنووسی ئەسەد نادیارە.