هەولێر.. پاڵاوگە نایاساییەکان دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان دەستگیر دەکرێن
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لێژنە ئەمنییەکانی هەولێری ڕاسپاردووە، کە هەر پاڵاوگەیەک پابەندیی ڕێنماییە ژینگەییەکان نەبێت دابخرێت و خاوەنەکانیشیان دەستگیر بکرێن.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش، پۆلیس، لێژنەکانی قایمقامییەت، پارێزگای هەولێر و فەرمانگە ژینگەییەکان، ڕاسپێدراون بۆ ئەوەی دەست بە هەڵمەتێک بکەن بۆ مەبەستی بەدواداچوون بۆ کاری پاڵاوگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
هەر بە پێی بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت، هەر پاڵاوگەیەک پابەند نەبێت بە ڕێنماییە ژینگەییەکان، چاوپۆشی لێ ناکرێت و دادەخرێت و خاوەنەکەشی دەستگیر دەکرێت.
دڵشاد حوسێن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆ، ئەم هەڵماتنە بەردەوام دەبن بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان.
لێژنەکە به چهند قۆناغێك كار دهكەن بۆ ئەوەی کەشوهەوای هەولێر پاکبێتەوە و بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و پاڵاوگهكانیش پابهند دهبن به كارهكانیان له چوارچێوهی یاسا و پاراستنی ژینگه، ئەمەش بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.