سەرۆکایەتییەکانی عێراق جەخت لە پاراستنی سنوورەکان دەکەنەوە
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هاوپەیمانی ئیدارەیی دەوڵەت لەبارەی دۆخی سووریا کۆبوونەوە و جەختیان له گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پته‌وكردنی ئاسایشی سنووری وڵاتەکە له‌گه‌ڵ سووریا كردەوە و دڵنیاییشیان دا، كه هاووڵاتییانی عێراقی پارێزراو دەبن.
ئەمشەو یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، تایبه‌ت به تاوتوێكردنی ڕووداوه‌كانی سووریا و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و به‌دواداچوون بۆ دۆخی هاووڵاتییانی وڵاتەکە له سووریا و، زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌وانه‌ی خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ عێراق.
به‌گوێره‌ی ڕاگەیەندراوی نووسینگه‌ی محەممەد شیاع سوودانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكاره‌كانی پاراستنی عێراق له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی پێشبینیكراو خرانه‌ڕوو و جه‌خت له گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پته‌وكردنی ئاسایشی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا كرایه‌وه و دڵنیاییشیان دا، كه هاووڵاتیانی عێراقی پارێزراو دەبن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق، له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و، پابه‌ندبوون به بانگه‌وازی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانیكردن له ئاسایشی ناوچه‌كه و ئاماده‌بووانی كرایه‌وه.
هاوکات پێداگیرییان له دیاریكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له نێوان سووریا و عێراق و چڕكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی دۆست کرد.