مەسرور بارزانی: پێویستمان بە گفتوگۆ و پەرەپێدانی دۆستایەتییە لەم کاتە پڕ لە تەنگژە و نادڵنیاییەدا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە بارەی سەردانەکەی بۆ بەحرەین پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "سەردانی شانشینی بەحرەین دەکەم بۆ تاوتوێکردنی هاریکاری و ئاسایشی ناوچەکە. پێویستمان بە گفتوگۆ و پەرەپێدانی دۆستایەتییە لەم کاتە پڕ لە تەنگژە و نادڵنیاییەدا."
سەردانی شانشینی بەحرەین دەکەم بۆ تاوتوێکردنی هاریکاری و ئاسایشی ناوچەکە. پێویستمان بە گفتوگۆ و پەرەپێدانی دۆستایەتییە لەم کاتە پڕ لە تەنگژە و نادڵنیاییەدا.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 9, 2024
پێشتر، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێ کەوت، ئامانجی سەردانەکەش پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێمی کوردستان و بەحرەینە لەگەڵ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتیش گۆڕان و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.