وردەکاریی پەیوەندییەکانی هەولێر و مەنامە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەسەر داوەتننامەیەکی فەرمی گەیشتنە شانشینی بەحرەین و لەلایەن شێخ عەبدوڵلا بن ئەحمەد ئال خەلیفە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی شانشینی بەحرەین پێشوازییان  لێ کرا.

سەردانەکە، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.

لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا عەمار نەجمەدین باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین دەکات.