فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا: ئافرەتان ئازادن چ جۆرە جلوبەرگێک دەپۆشن
فه‌رمانده‌یی گشتیی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا زنجیره‌یه‌ك بڕیاری په‌یوه‌ندیدار به ژیانی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا ده‌رده‌كات؛ له باره‌ی جلوبه‌رگی ئافره‌تانیشه‌وه، ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندیی به مافی كه‌سییه‌وه هه‌یه و هیچ كه‌س بۆی نییه ده‌ستوه‌ردان بكات.
دووشه‌ممه، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فەرماندەیی گشتیی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا زنجیره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت به "تۆڵه‌كردنه‌وه، جلوله‌رگی ئافره‌تان، نان و كاته‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه" ده‌ركرد.
فەرماندەیی گشتیی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ڕایگه‌یاندووه، هه‌ر هه‌ڕه‌شه و هه‌وڵێك بۆ پاكتاوكردنی حیساباته‌كان، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی زیندانی ده‌كاته‌وه كه ماوه‌كه‌ی له ساڵێك كه‌متر نابێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بۆ هیچ كه‌س نییه داوای تۆڵه‌ی خوێنی "شه‌هیدان" بكات، شه‌هیدان گیانی خۆیان بۆ ئازادی و ڕزگاری نیشتمان به‌خت كردووه، ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی وشه‌ی "تۆڵه‌كردنه‌وه" به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
فەرماندەیی گشتیی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ڕایگه‌یاندووه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی بازاڕ، بڕیاری داوه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت ڕۆژانه ته‌نیا چوار كیسه نان بكرێت كه هه‌ر كیسێك شه‌ش یاخود هه‌شت نانی تێدایه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واو له كاتژمێر 5ـی ئێواره تاوه‌كوو 5ـی به‌یانی ته‌نیا دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری، لازیقیه و ته‌رتووس ده‌گرێته‌وه، هه‌ر كه‌سیش پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه بجووڵێته‌وه، بۆ ماوه‌ی مانگێك زیندانی ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به جلوبه‌رگی ئافره‌تانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، ماف و پرسێكی كه‌سییه و بۆ هیچ كه‌س نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێدراو نییه ده‌ستوه‌ردان بكات، به‌ڵكوو ڕێزگرتنی مافه‌كانی تاك بناغه‌ی بونیاتنانی نیشتمانێكی پێشكه‌وتوو و شارستانه.
فەرماندەیی گشتیی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ده‌شڵێت، بۆ هیچ كه‌س نییه له‌ژێر هه‌ر بارودۆخێكدا هه‌ڕه‌شه له‌و ڕۆژنامه‌نووس و مێدیاكارانه بكات كه له كه‌ناڵی فه‌رمی سووریا، ڕادیۆی سووریا و به‌شه‌كانی دیكه‌ی مێدیای حكوومه‌ت كاریان كردووه. هاوكات هه‌ر كه‌س پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره ڕه‌فتار بكات، بۆ ماوه‌ی ساڵێك سزای زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.