ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، محەممەد بەشیر بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕادەسپێرێت
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م قۆناغه ڕاگوزه‌ره‌ی وڵات، "محه‌ممه‌د به‌شیر"ـی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی سووریا ڕاسپاردووه.
دووشه‌ممه، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، محه‌ممه‌د به‌شیر له‌دایكبووی ساڵی 1983 له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته ڕاسپێردراوه.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پشتڕاستیان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیمه‌شق له لایه‌ن ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، سه‌ركرده‌ی ته‌حریر شام، محه‌ممه‌د به‌شیر، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی و محه‌ممه‌د غازی جه‌لالی، سه‌رۆكی پێشووی حكوومه‌تی سووریا به‌ڕێوه چووه.
محه‌ممه‌د به‌شیر له‌دایكبووی ساڵی 1983ـی پارێزگای حه‌له‌به و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی كاره‌با و ئه‌لیكترۆنییه له زانكۆی حه‌له‌ب له ساڵی 2007. هه‌روه‌ها له ساڵی 2021 بڕوانامه‌ی له شه‌ریعه‌ت و مافه‌كانی له زانكۆی ئیدلب وه‌رگرتووه.
پێشتر له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2022 و 2023، وه‌زیری په‌ره‌پێدان و كاروباری مرۆیی بووه له حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی و له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیشه‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی بووه.