جەیک سۆلیڤان بۆ تاوتوێکردنی شەڕی غەززە و پێشهاتەکانی سووریا سەردانی ئیسرائیل دەکات
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات و پرسی شه‌ڕی غه‌ززه و پێشهاته‌كانی سووریا له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانیدا ده‌بێت.
دووشه‌ممه، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، شۆن سافیت، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، جه‌یك سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و پێشهاته‌كانی سووریا له دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
شۆن سافیت هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سۆلیڤان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی بارمته‌كان، ئاگربه‌ست له غه‌ززه و لوبنان و دۆسیه‌ی ئێران گفتوگۆ ده‌كات.